مێرگەسۆر دەبێتە خاڵی بەیەكگەیشتنی ئیدارەی سۆران و هەكاری
زاری كرمانجی – مێرگەسۆر:
غەفوور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، ئەمڕۆ سەردانی پڕۆژەی رێگای دەروازەی نێودەوڵەتی زێت كردووە، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە لە بەرێوەچوونی كارەكان لەو دەروازەیە ئاگادار بێت، كە كارەكان زۆر بە خێرایی بەرێوەدەچن، بۆ ئەوەی هەرچی زووە دەروازەكە بكرێتەوە و بكەوێتە خزمەتی هاووڵاتییان.
هەرێمی كوردستان و توركیا ئێستا لە ڕێگەی هەر دوو دەروازە سنوورییەكانی ئیبراهیم خەلیل و سەرزێڕ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری دەكەن و قەبارەی ئاڵوگۆڕی نێوانیان ساڵانە زیاتر لە 12 ملیار دۆلارە، مێرگەسۆر دەبێتە خاڵی بەیەكگەیشتنی ئیدارەی سۆران و هەكاری.
بەكردنەوەی ئەو دەروازە سنوورییە وێرای فراوانوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری نێوان هەر دوولا، ئابووری دانیشتووانەكەی دەبووژێتەوە و ئاوەدانی زیاتریش روو لە ناوچەكە دەكات، هەروەها دەروازەكە دەبێتە هۆی بەرەوپێشچوونی پەیوەندی بازرگانی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان.