چراخان ئهحمهد-سۆران:
لە درێژەی کار و چالاکییەکانی لیژنەی ئابووری قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، دەست بەسەر بڕێکی زۆر خواردنی ماوە بەسەر چوو داگیرا.
مەنسور محەمەد، راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” لە ھەڵمەتێکی نەھێشتنی خواردن و كاڵای ماوە بەسەر چوو، لیژنەی ئابووری سۆران سەردانی چەند قوتابخانە و فرۆشگایەکیان کرد، لە ئەنجام دا دەست بەسەر بڕێکی زۆر خۆراک و کەل و پەلی ماوە بەسەرچوو داگیرا”.
گووتیشی: ” خاوەن دوكان و ماركێت و فرۆشگاکان ئاگادار کرانەوە، کە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی لیژنەی ئابووری سۆران.