زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕۆبۆتێکی زیرەکی دەستکردی لە دەق بۆ قسەکردن دروستکردووە کە دەتوانێت لاسایی دەنگی کەسێک بکاتەوە تەنها بە گوێگرتن لێی بۆ ماوەی سێ چرکە.
ڕۆبۆتی WALL-E سەر بە نوێترین لێکۆڵینەوەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە، کە دەتوانێت لە فایلێکی دەنگی سێ چرکەیی دەنگی خەڵک بە باشی ھاوشێوە بکات.
مایکرۆسۆفت دەڵێت لە داهاتوودا دەتوانرێت ئەم ڕۆبۆتە بۆ بەرنامەی تایبەتمەند یان پێشکەوتوو بەکاربهێنرێت، هەرچەندە مەترسی خراپ بەکارهێنانیشی هەیە. ئەم ڕۆبۆتە کە لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە لە ژێر ناوی Codec Neural Language Model ناوی لێنراوە، تۆڕی پاڵەپەستۆی دەماری Meta بەکاردەهێنێت.
بێگومان دەرئەنجامەکانی ئەم ڕۆبۆتە لە هەندێک حاڵەتدا زۆر ڕاستەقینە و لە هەندێکی تردا لە دەنگی ئامێرێک دەچن. مایکرۆسۆفت پلانی هەیە لە داهاتوودا ئەم ڕۆبۆتە باشتر بکات بە باشترکردنی کاراییەکەی لە ڕووی یاساکانی زمان و شێوازی قسەکردن.