پشتیوان كەریم-سۆران:
بەپێی بەدواداچوونەكانی زاری كرمانجی ماوەی چەند رۆژێكە نرخی بەشێك لە سەوزەو میوەكان روویان لە بەرز بوونەوە كردووە لەم بارەیەوە، سەرپەرشتیاری گومرگی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند:” بەشێك لە سەوزەو میوەكان بەرێژەیەكی بەرچاو روویانی لە بەرز بوونەوە كردووەلەم بارەیەوە هۆكارەكەی دەخاتە ڕوو.
لای خۆیەوە سامان سادق، ئاشكراشیكرد:” هۆكاری بەرز بونەوەی هەریەك لە جۆری میوەكانی وەك(سێوی ئێرانی، هەناری توركی، مۆز، پیازی ئێرانی بەهۆی بەرز بوونەوەی تومەن و دۆلارەوەن، نرخی پیاز بەرز بۆتەوە بەو هۆیەی لەو دیو سنووری ووڵاتی ئێران زیاتر لە 12هەزار تومەن بۆهەركیلۆیەك گومرگی خراوەتەسەر، هەریەك لە میوەكانی دیكەش لە ووڵاتی توركیاوە هەناردەی هەرێمی كوردستان دەكرێن بەدۆلار دەكڕدرێن و ئەمەش كاریگەری كردۆتە سەر نرخەكان.
سامان سادق روونیشیكردەوە:” تا نرخی دۆلار وتمەن بەم شێوەیەی ئێستا روو لە بەرزبوونەوە بكەن بەدڵنیاییەوە كاڵاكانیش روو لە بەرز بوونەوە دەكەن ئەمەش كاریگەری كردۆتە سەر كڕیاران بەگشتی و فرۆشیاران بەتایبەتی .”