زاری کرمانجی – سۆران:
دوای کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، وابڕیارە چەند گۆڕانکارییەک لە پۆستەکانی پەروەردە بکرێن لەو سنوورە.
بەپێی زانیارییەکانی زاری کرمانجی بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران دەگۆڕدرێت و بەڕێوەبەری پەروەردەی رواندز دێتە شوێنی”.
سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەی رواندزیش بەر بژێرە ببێتە بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاریی پەروەردەی سۆران لەناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، بەڕێوەبەری ئێستای پەروەردەی سۆرانیش دەبێتەوە سەرپەرشتیار”.
لای خۆیشەوە هەژار حەکیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن وپەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تەواو زانیارییەکانی نەدرکاند، بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوەکرد گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبن و دەکرێن”.
ئاکارا الیشا، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران بێ ئاگای خۆی لەوهەواڵە دەربڕی و گووتی” تائێستا بەفەرمی هیچمان بەدەست نەگەیشتووە لەسەر گۆڕانکارییەکان”.