شەهلا سۆفی- زاری کرمانجی:
لەگەڵ زیادبوونی تەمەن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم زیاد دەکات، بەڵام دەتوانیت ڕێگری بکەیت لە دەستپێکردنی نەخۆشی شەکرە یان دوابخەیت بە ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانتدا لە دوو بوارە گرنگەکانی ژیانتدا .
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری ئیسنا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو لەگەڵ تەمەندا زیاد دەکات، ئەگەر تەمەنت ( ٤٥) ساڵ یان زیاتر بوو٫ یان کێشت زیاد بوو، ئەوا مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم یان پێش شەکرەی لەسەرە، هەروەها هەبوونی مێژووی خێزانی نەخۆشی شەکرە ئەم ئەگەرە زیاد دەکات.
گرتنەبەری هەندێک هەنگاوی بچووک دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە نەخۆشی شەکرە یان دواخستنی. ئەگەر کێشت زیادی کرد ئەوا زیاتر بجوڵێ و خواردنی تەندروست هەڵبژێرە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا،
چالاک و دڵخۆشبە، چالاکیی جەستەیی دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی کشانی ئەندامەکان و نەرمی و هاوسەنگی لەشت.
بۆ دەستپێکردن لەڕێگری نئەم نەخۆشییە ئامانجەکانت دیاری بکە، ڕۆژانە کەمێک چالاکی زیاتر ئەنجام بدە بۆ ئەوەی جووڵەو چاڵاکیت بگاتە ٣٠ خولەک لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی لانیکەم پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا. بێگومان گەرمکردنەوەی جەستە پێویستە بۆ دەستپێکردنی چالاکییە جەستەییەکان و ئامادەکاری زیاتر، چەند خولەکێک پێش دەستپێکردنی هەر جۆرە چالاکیەکی وەرزشی خۆت گەرم بکەرەوە، شانەکانت هەڵبکێشە، پەنجەکانت و قۆڵەکانت بجوڵێنە، یان لە شوێنی خۆتدا بجوڵێ. ڕاهێنانی ڕاکێشان یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی زیاتر نەرم و نیان بیت، ئاسانتر بچەمێنیتەوە و بۆ نموونە لە کاتی سوڕانەوە بۆ دواوە یان قەیتانی پێڵاوەکانت ببەستیت یاخود سەیری سەر شانت بکەیت، وەک لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا. کاتێک ماسولکەکانت گەرم بوون، جەستەت درێژ بکەرەوە و ڕاکشێ.
ڕۆیشتن بە خێرایی باشترین جۆری چالاکییەکانە، بەڵام دڵنیابە لەوەی ئەو پێڵاوانەی لەبەریان دەکەیت گونجاون. لە شوێنی سەلامەت وەک پارک یان ڕێڕەوی دیاریکراودا بڕۆ، دەتوانیت لەکاتی تەلەفۆندا، لە شوێنی کارەکەت یان لە ماڵەوە بە پێ بڕۆن بۆ ئەوەی چالاکیی جەستەیی زیاد بکەن. هەروەها بۆ ئەوەی زیاتر بە پێ بڕۆن، ئۆتۆمبێلەکە دوورتر لە شوێنی بازاڕکردن، شوێنی کارەکەت، یان شوێنی مەبەستەکەت ڕابگرە.
خواردنی دروست بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم و دابەزاندنی کێش، بڕی ئەو خۆراکانەی کە دەیخۆیت کەم بکەرەوە خواردنی تەندروست هەڵبژێرە. خواردنی دانەوێڵەی تەواو وەک نانی گەنمەشامی، دانەوێڵەی ئامادەکراو، برنج، ئاردی وەرزێڕ و سەوزە و میوەی ڕەنگاوڕەنگ، زەیتی کەم وەک تۆوی ڕۆنی و زەیتی شل، شیر، ماست و پەنیری کەم چەوری و هتد…
بە پێی ڕاپۆرتی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تاران واباشترە ماسی و گۆشتی بێ چەوری و مریشکی بێ پێست لەبری سورکردنەوەی خواردنەکان، بیکوڵێنە یان بیبرژێنە لە فڕندا. خواردنی شیرین و شیرینی سنووردار بکە چونکە ئەم جۆرە خۆراکانە جگە لەوەی شەکرێکی زۆریان تێدایە، پڕن لە چەوری.
لەبری خواردنەوە شەکردارەکان ئاو بخۆرەوە. خواردنی نانی بەیانی لەبیر مەکەن، دەتوانیت لە هەر ژەمێکدا ٩٠ گرام (بە قەبارەی سندوقی کبریت) پەلەوەر، ماسی یان گۆشتی سوور بخۆیت.