ئامادەكردن: غەفور عەبدوڵا
ڕیکۆردی جیهانی گینس لە ماڵپەڕەکەیدا ڕایگەیاندووە، لە مانگی تشرینی دووەم ٢٠٢١ تا مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ نزیکەی ١٦٥ ملیار دۆلاری لەدەستداوە كە پێوانەیی پێشووی وەبەرهێنەری تەکنەلۆژیای ژاپۆنی ماسایۆشی سۆنەوە تێپەڕاند کە ٥٨.٦ ملیار دۆلار (٤٧ ملیار پاوەند)، لە ساڵی ٢٠٠٠دا سەرمایەی لە دەستدابوو.
ئامارەکان لەسەر بنەمای زانیارییەکانی فۆربێس وەرگیراوە، بەڵام گینس ڕایگەیاندووە، سەرچاوەکانی دیکە پێشنیاری ئەوە دەکەن کە زیانەکانی ماسک لەوە زیاترە.
ئەمەش دوای دابەزینی بەهای پشکەکانی کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی کارەبایی مێستێر ماسک تێسلا دێت دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو تویتەری کڕی.
دەستبەسەرداگرتنی کۆمپانیای سۆشیال میدیا بە بڕی 44 ملیار دۆلار (36 ملیار پاوەند) نیگەرانی وەبەرهێنەرانی لێکەوتەوە بەوەی ئیلۆن ماسک چیتر گرنگییەکی ئەوتۆ بە تێسلا نادات. بەوەش بەهای پشکەکانی تێسلا لە ساڵی ٢٠٢٢دا نزیکەی ٦٥% دابەزی.