زاری كرمانجی- رواندز:
بەڕێوەبەری گشتی پانكی گەشتیاری رواندز، رایگەیاند ” رووبەری پانكی گەشتیاری رواندز بۆ زۆر پڕۆژەی گەشتیاری گونجاوە و دەشێ سوودی لێ ببیندرێت”.
بارزان محەمەد، كە تازە وەك بەڕێوەبەری نوێ پانكی گەشتیاری دەستبەكار بووە و شارەزاییەكی زۆری لە بواری گەشتیاری هەیە، لە بارەی پلانی ئەمساڵیان بۆ زیاتر گەشە پێدانی پانكی گەشتیاری بە زاری كرمانجی گووت ” بواری زۆر هەیە لە پانكی گەشتیاری رواندز پڕۆژەی نوێی گەشتیاری لێ ئەنجام بدرێن، بەتایبەتی ئەو یارییانەی لە ئاستی جیهان جێگەی سەرنجی گەشتیارانن، بەدڵنیاییەوە دوای دەستبەكار بووم لێرە بەئەركی خۆم دەزانم ئەوەی لە توانام دابێت بۆ بەرەو پێش بردنی شنگلبانە ئەنجام بدەم، بۆ ئەمساڵیش كۆمەڵێك پڕۆژەی جوان دەبینن”.