شەهلا رەشید – زاری كرمانجی
زۆرێك لە خەڵك وا بیر دەكەنەوە كە وەرزی زستان گونجاو و لەبار نییە بۆ وەرزشكردن، چونكە وەك پێویست ئارەقە ناكەین و چەوری زیادە ناسووتێنین .
د. شاخەوان عارف مامۆستای زانکۆ و راهێنەری توانایی جەستەی یانەی ئاراڕات، لە رێگەی زاری كرمانجییەوە وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە و دەڵێت:” سووتانی چەوری هیچ پەیوەندیەكی بە ئارەقەكردنەوە و وەرزەكانەوە نییە، بەڵكو دابەزاندنی كێش و چەوری پەیوەندی بە دووانەئۆكسیدی كاربۆنەوە هەیە .
زیاتر گووتی:” چەند هەناسەت زۆر بێت و چەندیش بێت و بڕوات ئەوا دەبێتە هۆی گەورەبوونی ژۆری دڵەكان، پاڵنەری خوێن زیاتر دەبێت و سۆڕانی خوێنیش خێراتر دەبێ، لەم حاڵەتەدا ئاڕەقە دەكەین، ئەم ئاڕەقەكردنە پەیوەندی بە توانەوەی چەوری هەیە لەلەشی مرۆڤدا، كەواتە بۆمان دەردەكەوێت كە هیچ پەیوەندییەكی بە وەرزەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە توانایی هەناسەدانی كەسەكەوە هەیە”.