زاری كرمانجی-سۆران
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا له تویتێكدا رایگه‌یاند، “گه‌ڕاینه‌وه بۆ به‌غدا و ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی عێراق كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویه‌كی باشتر و پرشنگدارتر بۆ گه‌له‌كه‌مان بونیادبنێین”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکوومەت، گەیشتە بەغدا.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ هەر چوار سەرۆکایەتییەکانی عێراق، سەرۆک وەزیران محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆککۆمار لەتیف رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەممەد حەلبووسی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فائق زێدان کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ دەربارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت و کارنامەی وەزاری دەکرێت.
هەروەها برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی کێشە و ئاستەنگەکان و چارەسەرکردنیان تاووتوێ دەکرێت.