پشتبوان كەریم- سۆران:
تەحسین سەعدوڵا بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، دەڵێت:” چەندین دەرخستەمان ئامادەكردبوو بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی ئاوی، لە ئەمساڵدا رەزامەندی چەند پڕۆژەیەكمان بۆ گەڕاوەتەوە، بە دیاری كراوی بۆ سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان بە گوژمەی 2 ملیار دینار 16 پڕۆرژەی ئاوی جێ بەجێ دەكرێن.
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، ئاشكراشیكرد:” لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و بارینی بەفرو باران تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەكی ئاوی نەبوژاوەتەوەو ئاو زیادی نەكردووە لە سەرچاوە ئاوییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران.