زاری كرمانجی-سۆران:
محەمەد مەسیح و عیسا عەبدی، دوو گەنجی چالاكوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەشداریان كردوە لە كۆنفڕانسێكی تایبەت بە گەنجانی ئاسیایی، كۆنفڕانسەكە لە لایەن ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كەنەدی VFRI لە وڵاتی مالیزیا ڕێكخراوە.
لەمبارەوە محەمەد مەسیح، گەنجێكی دانیشتووی ئیدارەی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت: ” عیسا عەبدی كە گەنجێكی دەڤەری بارزانە لە سنوری ئیدارەی سۆران، لەگەڵ من بەشدارە لە كۆنفڕانسەكە، من وەك یەكێك لە پێنج هەڵبژێردراوانی كۆنفڕانسی دیبلۆماسی گەنجان میوانكرام وەك میوانی تایبەت و قسەكەر بۆ بەشداریكردن لە كۆنفڕانسێكی تایبەت بە گەنجانی ئاسیایی، كۆنفڕانسەكە لە لایەن ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كەنەدی VFRI ڕێكخراوبوو، چەندین بابەت و سمیناری تایبەت لەبارەی مافەكانی مرۆڤ، دیبلوماسیەتی گشتیی، ماددەی هۆشبەر و كارەساتەكانی، هێزی گەنجان لە گوڕانكاریەكان و چەند بابەتێكی تری پەیوەست بە گەنجان”.
ئەوەشی خستەڕوو: ” یەكێك بووم لەوانەی وەك مێوانی تایبەتی و قسەكەر هەڵبژێردرابووم لەسەر ئاستی عێڕاق و كوردستان وێڕای وتاری تایبەتیم، لەبەردەوامی كۆنفڕانسەكە لەگەڵ هاوڕێم عیسا عەبدی، بە درێژی و پوختی لە سمینارێكدا باسمان لە مێژوو كلتوری كوردی كرد، بۆ بەشداربووانی كۆنفڕانسەكە، هاوكات ڕوڵی سەرۆك بارزانی لە هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ گەلی كورد و ردامەزراندنی حكومەت و پەرلەمان و هەرێمێكی ئارام بۆ گەلی كورد لە باشووری كوردستان، هەروەها ڕوڵی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و زاڵ بوونی بەسەر ئاستەنگ و سەختییەكانی هەرێمەكە و بەرەو پێشبردن و سەقامگیری ناوچەكە بەگشتیی كە ئەوەش شانازیەكی گەورەیە.