زاری كرمانجی :
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری رووداوەكانی ھاتووچۆی بۆ ساڵی 2022 خستە روو كە زیاتر لە سێ هەزار و 700 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە.
هاوكات لە بارەی ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكيلانەی لە ساڵی رابردوو تۆماركراون، محەممەد روشدی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێمی كوردستان دەڵێ: ” له ساڵی 2022 دا ژمارەی ئۆتۆمبێلی تۆماركراو لە ھەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 41 ھەزار و 147 ئۆتۆمبێل، ھەروەھا 18 ھەزار و 819 ماتۆرسكيڵ تۆماركراون.
