زاری كرمانجی – ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو سه‌ید حه‌سه‌ن ئه‌لسه‌دری خاڵی، سه‌ره‌خۆشی لێ كرد.
نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ سه‌ید ئه‌لحه‌كیم و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی ئه‌لسه‌در، هیوای خواست خوای مه‌زن خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و سه‌بووری و ئارامی به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لای خۆیه‌وه سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌كیم سوپاس و پێزانینی خۆیان و خانه‌واده‌ی ئه‌لسه‌دری بۆ په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شیی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.