زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـ1ـ2023، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومەت، بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.
بریار وایە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، لەگەڵ هەر چوار سەرۆكایەتییەكانی عێراق، سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك كۆمار لەتیف ڕەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فائق زێدان كۆ ببێتەوە.
لە كۆبوونەوەكاندا، گفتوگۆ دەربارەی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ، لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێككەوتنی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت و كارنامەی وەزاری دەكرێت.
هەروەها برەودان بە هاریكاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی كێشە و ئاستەنگەكان و چارەسەركردنیان تاووتوێ دەكرێت.