محەممەد مەحموود- رواندز:
بەمەبەستی گرنگیدانی زیاتر بەشوێنە گەشتیارییەکان لە سنووری قەزای رواندز هەفتەی داهاتوو شاری سپی لە هاوینەهەواری بێخاڵ دەکرێتەوەو پێشوازی لە گەشتیاران دەکات.
چیایی محەممەد، بەڕێوبەری گەشتو گوزاری رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند” پڕۆژەی گەشتیاری شاری سپی لە هاوینە هەواری بێخاڵ، هەفتەی داهاتووبە رووی گەشتیاران دەکرێتەوە، لەم پڕۆژەیە کە بەشاری سپی ناسراوە، بە شێوازێکی نوێ و سەردەمیانە چەندین موتێل دروست کراون کە ژمارەیان ٩ موتێلە، تەواوی خزمەتگوزارییەکانی بۆ دابینکراوە”.
چیایی محەممەد، گووتیشی” ئەو پڕۆژەگەشتیارییە لە لایەن هاووڵاتییەکی بێخاڵ دروستکراوە، لەم هەفتەیەش بەمەبەستی پۆلین و پشکنینی بنکەی گەشتیاری شاری سپی لە هاوینە هەواری بێخاڵ لێژنەی پێکهاتوو لەبەشی هونەری و مۆڵەت و ڕاگەیاند بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران ئەندامیەتی نوێنەری گەشتوگوزاری رواندز سەردانی شاری سپیان کرد گشت بەشەکانیان بەسەر کردەوە لە نزیکەوە بەوردی خاڵ بەندی بۆ کراو
لەم مۆتێلانە شوێنی زیاتر لە 40 گەشتیار دەبێتەوە، دەبێتە هۆی راکێشانی زیاتری گەشتیاران بۆ ناوچەکە.