ئامادەكردنی- غەفور عەبدوڵا:
ڕێکخەرانی دارایی ئەمریکا یەکەم هۆشداری هاوبەشیان بۆ بانکەکان دەرکرد سەبارەت بەو مەترسیانەی کە پەیوەندییان بە بازاڕی دراوی کریپتۆوە هەیە.
چاودێران بە دامەزراوە داراییەکانیان وتووە کە ئاگاداری نادڵنیایی یاسایی و ساختەکاری کۆمپانیاکانی دراوی دیجیتاڵییەوە بن
هەروەها بانکەکان ئاگادارکرانەوە لەسەر “مەترسی و تووشبوون” لەو کەرتەکەوە.
ئەمە لە دوای ئەوە پێش دوو مانگ دوای داڕمانی كۆمپانیایی بازرگانی ئاڵوگۆری دراوی كریپتۆ FTX دێت
کۆمپانیای FTX Trading.، لە ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە کۆمپانیایەکی ئیفلاسە کە پێشتر ئاڵوگۆڕی دراوی کریپتۆ و سندوقی پاراستنی کریپتۆی بەڕێوەدەبرد. و لە ئامارێكی مانگی تەمموزی ٢٠٢١، زیاتر لە یەک ملیۆن بەکارهێنەری هەبووە و سێیەم گەورەترین ئاڵوگۆڕی دراوی کریپتۆ بووە
بۆیە چاودێرانی پیشەسازی دارایی ئەمەریكا بڕیاریان دا لە نزیکەوە چاودێری چاڵاکییە کریپتۆکانی ڕێکخراوە بانکییەکان بكەن چەند رێنماییەك بە بانكەكانیش بدرێت لەسەر مامەڵەكردن بە دراوی دیجیتاڵی.