زاری کرمانجی – سۆران:
بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری، ئاماری سەردانیکردن و نەشتەرگەری و رووداوەکان سەرجەم پشکنینەکان ساڵی 2022 بڵاو دەکاتەوە.
بەختیار یوسف بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” نەخۆشخانەی ئاشتی لە چەند بەشێكی گرنگ پێكدێت كە لەڵایەن كارمەندو دكتۆری بە ئەزموون و پسپۆڕ چارەسەری نەخۆشە بەڕێزەكان دەكرێت و بە پێشكەوتووترین ئامێری پزیشكی.
روونیکردەوە، كۆی ئاماری ساڵی 2022 ی سەرجەم بەشەكانی نەخۆشخانەی ئاشتی چڕمان كردۆتەوە لەم راپۆرتەدا كە بەم شێوەیەیە: لە ماوەی ساڵی 2022 دا، 137218 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەنیان بەگشتی كردووە بەمەبەستی راوێژكاری تەندروستی. هەروەها 3469 هەزار نەخۆش لەو هاووڵاتییانە داخل بە نەخۆشخانە كراون و خەوێنراون. لەگەڵ 21131 هاووڵاتی سەردانی نۆرینگەی میلیان کردووە.
ئاماژەشی بەوەدا‘ لەم ساڵەدا لەبەشی تاقیگە، 526956 هەزار و پشكنینی تاقیگەیی لەبوارە جیاوازەكان بۆ هاووڵاتییان كراوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری، ئاشکراشی کرد:” لە كۆی ساڵی 2022 دا، 2158هەزار نەشتەرگەری گەورەو بچوك و مامناوەند لەگەڵ 101نەشتەرگەری نیمچە تایبەت بۆ نەخۆش ئەنجام دراون.
لەبەشی قەستەرەو شەبەكەو باڵۆندا
319قەستەرە
195شەبكەو باڵۆن
5493ئیكۆ
بەشی چارەسەری سروشتی6465 نەخۆش سەردانیان كردووە
47ناظور
لەبەشی گورچیلەی دەستکرد ئەنجامدانی 5950 هەزار پرۆسەی “غسل” شوشتنەوەی گورچیلە.
لەماوەی ئەو ساڵەدا لەبەشی تیشک، 7702هەزار سۆنار بۆ هاووڵاتییان كراوە، هەروەها 24029هەزار تیشكی X.Ray گیراوە. هەروەها1434 هەزار ڕەنینی موگناتیسیی MRI بۆ هاووڵاتییان كراوە، لەگەڵ 4862هەزار CT SCAN .
هێڵكاری دڵ 8152هەزار هێڵكاری دڵ(تخطیط قلب) ئەنجام دراوە.
لە بەشی دداندا لەمساڵ 191ددان زرع کراون بۆ نەخۆش.
دووپاتی کردەوە، لە ساڵی 2022 دا ئەم رووداوانە تۆمار كراون: مردنی 107هاووڵاتی، ڕووداوی ئۆتۆمبێل 375، ڕووداوی سوتان 249، ڕوداوی گوللە 11 تۆمار كراوە.
گووتیشی:” بەناوی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکارییەوە سوپاس و دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارانی بەش و پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكەمان دەكەین لە پای ئەو ئەرك و ماندووبوون و هەولەی بۆ خزمەتكردنیان بەو نەخۆشانەی كە سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە.
ئاشتی نەخۆشخانەیەكی فێرکاریە،لە ساڵی 2009 دا بەردی بناغخەی دانراوە و لە بەرواری 21ی 4ی 2013 دا كراوەتەوە‘ لە 110 قەرەوێلە پێکهاتووە خزمەتگوزارییەكانی بۆ هەموو دانیشتوانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەوروبەریەتی.