زاری كرمانجی :
بە مەبەستی چارەسەر كردنی كێشەی كەمی كارەبا و زیادكردنی بڕی كارەبای بەرهەمهێنراو، لە ساڵی رابردوودا وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندین یەكەی نوێی بەرهەمهێنانی كارەبای دامەزراندووە.
بۆ ئهمساڵ ههروهكوو فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، هەرێمی كوردستان، هەنگاو دەنێت بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی پاك، بۆ ئەم مەبەستە گرێبەست كراوە بۆ دامەزراندنی 4 وێستگە كە ناسراون بە (Kinetic power Plant) لە هەر 4 ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان، كە توانای بەرهەمهێنانی 300 مێگاوات كارەبایان هەیە، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 100 مێگاوات كارەبا و لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 100 مێگاوات و لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین 50 مێگاوات كارەبا و لە ئیداەری سەربەخۆی گەرمیان 50 مێگاوات كارەبە بەرهەم دەهێنرێت.”
پێشڕەو نووری بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا رايگهياند : لە ئێستادا زەوی پێویست لە هەر چوار شوێن رادەستی كۆمپانیای وەبەرهێنان كراوە، ئیستا لە قۆناغی دیزاین و ئامادەكارییە بۆ دەستكردن بە جێبەجێ كردنی پرۆژەكان.