زاری كرمانجی – ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/9/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز ڤیله ڤاریۆلا باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز ڤاریۆلا، به‌ڕێز ئه‌ندرێس ویبێرگ سه‌رۆكی نوێی نێرده‌ی ڕاوێژكاریی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای له عێراق به سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ناساند و تیشكی خسته سه‌ر به‌رنامه و كار و چالاكییه‌كانی تیمی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و نیازی ئاماده‌یی و فراوانكردنی چالاكیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕوون كرده‌وه. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها هه‌ڵوێست و هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دیدگا و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن، به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، وێڕای پیرۆزبایی بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێی نێرده‌ی ڕاوێژكاریی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی هاریكارانه و چالاكییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و دامه‌زراوه‌كانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها جه‌ختی له گرنگیی هاریكاری و یارمه‌تیدانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ بره‌ودان به بواره‌كانی دیموكراسی، مافی مرۆڤ، ئازادییه‌كان، ئازادیی ڕاده‌ربڕین و هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی ده‌كرێ بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان سوودبه‌خش بن.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی وێڕای پێشكه‌شكردنی پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی دۆخ و پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌بێ گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن و هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تیی نیشتمانی، كێشه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر نابن، بۆیه له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێ هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته عێراقییه‌كان سه‌قامگیریی سیاسی وه‌كی ئه‌ركی سه‌ره‌كی و له‌پێشینه‌ی خۆیان ببینن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كار بكه‌ن.
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانیان، ڕه‌وشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كان و فراوانكردنی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له هه‌رێمی كوردستان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.