زاری کرمانجی – سۆران:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، رایگەیاند:” کەمێک پێش ئێستا لە بەردەم مزگەتی سەروەران لە سەنتەری سۆران، دوو ئۆتۆمبێلی پیکاپ تۆیۆتا هایلۆكس پێکیاندادا.
ئاماژەش بەوەدراوە، لە ئەنجامی روودانەکە، دوو كەس برینداربوون، هۆكاری رووداوەكە خێرا لێخورین و پابەندنەبوونە بە هێما و رێنماییەکانی هاتووچۆ، داوا لە شوفێران دەکەن، پابەندی یاساکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی گشتی”.