“مردنێكی شەرەفمەندانە، نەك ژیانێكی ژێر دەست”
زاری كرمانجی – بارزان:
شێخ ئەحمەد، لە ساڵی 1896لە دەڤەری بارزان و لە خانەوادەیەكی كوردپەروەر و ناودار هاتۆتە دونیا، هێشتا تەمەنی 7ساڵان بووە كە باوكی شێخ محەمەد كۆچی دوایی كردووە و برا گەورەكەی شەهید شێخ عەبدولسەلام بارزانی، جێگرەوەی باوكی بوو درێژەی بە خەباتی مروڤایەتی و ئولی و شۆڕشگێری دا لە سەردەمی شێخ عەبدولسەلام دەڤەری بارزان زۆر بە هێز بوو چاكسازی كۆمەڵایەتی و زۆر دەستكەوتی تر بەدەست هاتن.
ساڵی1914 شێخ عەبدولسەلام بارزانی لە لایەن عوسمانیەكانەوە دەست بەسەركرا و شەهید كرا، شێخ ئەحمەد بارزانی، برای بچووكی شوێنگرەوەی باو باپیرانی بوو درێژەی بە رێبازی پیروزی دەڤەری بارزان دا”.
دادپەروەری، یەكسانی، لێبوردەیی، سەرشۆڕنەكردن بۆ داگیركەران و دوژمنانی گەلی كورد، تەسلیم نەبوون، ئیرادەی پۆڵاین، راستی و دروستی، رەوشت بەرزی و پێكەوە ژیان و ئولی، تا دوایی، هەموو ئەمانە كران بە یاساو رێسا لە سەردەمی شێخ ئەحمەد بارزانی”.
لە ساڵی 1919 كاتێك شێخ مەحموودی حەفید لە دژی ئینگلیزەكان دە جەنگا شێخ ئەحمەد نامەیەكی بۆ سەرۆك هۆزەكانی بادینان نارد كۆمەڵێك پیاویان كۆ كردەوە بە رابەرایەتی بارزانی نەمر بەڕێ كەوتن بۆ پاڵ پشتی كردنی شێخ مەحموودی حەفید”.
ئەم كەسایەتی و شۆڕشگێر و تێكۆشەرەی نەتەوەكەمان دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ نەخۆشی لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا لە 11/1/1969 لە نەخۆشخانەی ئیبن سینا لە شاری بەغدا كۆچی دوایی كرد”.