مستەفا دۆلەمەری-مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری ناحیەی شێروان مەزن، ئاشكرای دەكات، هەرچەندە كاركردن لە رێگای سەرەكی دەروازەی زێتێ بەردەوامە، بەڵام بەهۆی وەرزی زستان و سەرما، كارەكانى پرۆژهكه تا وەرزی بەهار رادەگیرێت.
کۆڤان رەشید، بەرێوەبەری ناحیەی شێروان مەزن، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” لە ئێستا کار لە رێگای دەروازەی زێتێ دەکرێت لە گەڵ تەواوبوونی رێگاکە ژمارەیەک کابینە لە دەروازەكه دادەنێین بەشێوەیەکی کاتی تا یارمەتی دەری ئەو هاووڵاتیان بن کە دەیانەوێت لەو دەروازەیە گەشت بکەن، بۆ ئەوەی بێ پاسپۆرت هاتووچۆ نەکەن و بتوانن کارەکانی هاووڵاتیان بەڕێوەببەن.
گوتیشی:” کردنەوەی دەروازەکە، سوودی زۆری دەبێت بۆ ئەو هاووڵاتییانەی لەو سنوورە دەیانەوێت هاتووچۆ بکەن، چونکە رێگاکە زۆر نزیک دەکاتەوە، لە ئێستادا رێگای زێتێ لە قۆناخی دووەمدایە كهچی بە شێوەیەکی كاتی کارکردن لهو دهروازهیه دەوەستێت، تا وەرزی بەهار به هۆی ئەوەی وەرزی زستانهو ناتواندرێت کاری تێدا بکرێت.