زاری كرمانجی-خەلیفان:
بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەو گۆڕینی رێڕەوەی تۆڕ ئاو، دەستكراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی ئاوی گەلی مێگر لە قەزای رواندز لە سەر بوددجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
لەمبارەوە ئەحمەد قادر، قائیمقامی قەزای رواندز، بە زاری كرمانجی گووت: ” لەگەڵ بەرپرسی ئاوی ڕواندز و ئەندازیار و بەڵێندەری پڕۆژەكە، لەسەردانێكی مەیدانیدا پڕۆژەی ئاوی گەلی مێگر،مان لە سنووری قەزای ڕواندز بەسەر كردەوە، بەمەبەستی چاككردن و گۆڕینی رێڕەوی ئاوی پڕۆژەكە، كەلەسەر بوددجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ” پڕۆژەی ئاوی گەلی مێگر ستراتیجی و گرنگە و بە گوژمەكهی 362 دینارە، بە تەواوكردنی لە چەندین رووەوە سوودی دەبێت بۆ دانیشتووانی چەند شوێن و گەڕەكی رواندز.