زاری كرمانجی – هەولێر:
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/9/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له خاتوو باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه خاتوو ئالینا ڕۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا و به‌ڕێز كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكارانی ئه‌مه‌ریكی ئاماده‌ی بوون، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی سه‌ختییه‌كان، په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانی نێوانیان تاوتوێ كران.
خاتوو لیف وێڕای گه‌یاندنی سڵاو و ڕێزی سه‌رۆك جۆ بایدن و به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان لێره‌ن بۆ جه‌ختكردنه‌وه له په‌یامی پابه‌ندییان به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها گوتی ئه‌مه‌ریكا به گرنگی و بایه‌خێكی زۆره‌وه له‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌ڕوانێت و هه‌موو پشتگیرییه‌كی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رقه‌راربوونی ئارامی و سه‌قامگیریی سیاسی له عێراق دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، وێڕای سوپاس و پێ‌زانین بۆ هاوكاری و پشتگیرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی كرده‌وه كه كێشه‌كانی عێراق به په‌راوێزخستنی هیچ هێز و لایه‌نێكی سیاسی چاره‌سه‌ر نابن و پێویسته پێكهاته‌كانی عێراق به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن، شێوازێك بۆ پێكه‌وژیان و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن بدۆزنه‌وه.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌بوونی یاسای دابه‌شكردنی داهاته‌كان و نه‌وت و گازی به كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق و ئارامی و سه‌قامگیریی سیاسیی وڵات له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی پێویستی به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی و پشتگیریی وڵاتی دۆست هه‌یه.
په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و گرنگیی یه‌كڕیزیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان، ڕه‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی جێبی بایه‌خی هاوبه‌ش، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.