وەرزش ـ زاری كرمانجی:
ركابەری جامی كەنداوی 25 درێژەی هەیە، ئەمڕۆ شریتی گەڕی دووەمی پاڵەوانێتیەكە دەبڕدرێت.
كاتژمێر 4:15 خولەك یاریگە نایابەكەی”جزع النخلە” یاریی نێوان عوممان و یەمەن لەباوەش دەگرێت.
یاریی یەكەم عوممان لەگەڵ عێراق یەكسانبوو و، یەمەنیش بەسعوودییە دۆڕا.
یاریی دووەم عێراقی میواندار و سعوودییە كۆدەكاتەوە، ئەم یارییە بۆ شێرەكانی رافیدەین چارەنووساز دەبێت، بەوەی بردنەوە لەسعوودییە هەنگاوێك لەنیوەی كۆتایی پاڵەوانێتیەكەیان نزیك دەكاتەوە، هاوكات سعوودییەش دەیەوێ دووەم یاریی لەسەر یەك بباتەوە بەپلەی یەكەم گەیشتن بەقۆناخی دواتر مسۆگەر بكات.
یارییەكە كاژمێر 7:15 خولەك بەڕێوەدەچێت و، چاوەڕێ دەكرێت هاندەرێكی زۆر ئامادەبن و نرخی بلیتەكان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز ببنەوە.