مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
بە تۆمەتی هاندان بۆ ئاژاوەگێڕی و پاڵپشتی کردن لە خۆپیشاندەران و تێکدانی ئاسایشی وڵات، دەسەڵاتی دادوەری ئێران فائیزە ڕەفسەنجانی کچی هاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆکی پێشووتری وڵاتەکەی دەستگیرکردوو سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.
تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، فائیزە ڕەفسەنجانی کە بە تۆمەتی هاندانی توندوتیژی و خۆپیشاندان لە زینداندایە، بە تۆمەتێکی تری هاوشێوە سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
کچەکەی ڕەفسەنجانی سەرۆکی پێشووتری ئێران، بە ڕەخنەگرێکی توند لە سیاسەتەکانی حکومەتی ئێستای ئێران لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە دادەنرێت و هەروەها یەکێک بووە لەو کەسانەی کە دژی لابردنی سوپای پاسداران بووە لە لیستی سزاکانی ئەمریکا.
فائیزە پێشتر لە لێدوانێکدا ڕەخنەی توندی لە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری وڵات گرتبوو بەوەی توانای بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی نییە .