مستەفا دۆلەمەری- مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” تاقیکردنەوەی کۆتای وەرزی یەکەم لە سنووری پەروەردەی مێرگەسۆر بە سەرکەوتووی کۆتایان پێ هاتووە و دەست خۆشی لە مامۆستایان دەکەین کە لە کەش و هەوایەکی ئارام تاقیکردنەوەکان ئەنجامدران.
ئەحمەد محەممەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، ئاماژەی بەوەشدا:”ئەمساڵ خێراتر لە کاتی خۆی پێش ئەوەی سەرما و سۆڵ دەست پێ بکات گەرمکەرەوەمان پێگەیشتوون و تەواوی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە گەرم کەرەوەیان بۆ دابین کرابوو و بە شێوەیەکی گشتی هیچ ڕێگرییەک نەبوو لەبەردەم پرۆسەی تاقیکردنەوەکان.”