پشتیوان کەریم- سۆران:
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران تایبەت بە زاری کرمانجی، ڕایگەیاند:” لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران زیاتر لە 33 هەزار هاوبەشی ئاوی ماڵانمان هەیە.”
تەحسین سەعدوڵڵا، ئاشکراشی کرد:” خەزانەکانی ئاو لە کاتژمێرێکدا 3500 مەتر چوار گۆشە ئاو بەرهەم دەهێنرێت، بەڵام ئەم بڕە بۆ ماڵان کەمە و پێویستمان بە زیاتر لە 4500 مەتر چوارگۆشە ئاو هەیە لە کاتژمێرێکدا.
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران ئەوەشی خستە ڕوو:” هەر هاوبەشێکی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان بێ جیاوازی لە 48 کاتژمێر یەک کاتژمێر ئاوی پێ دەدرێت.”