بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران زانیاری دەخاتەروو
محەممەد مەحموود – سۆران:
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پێناو دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ كەس و كاری شەهیدان، هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی خانەوادەی شەهیدان سوود مەندبن لە پێدانی زەوی بەتایبەتی شەهیدانی شەڕی داعش.
ئەشقی مەلا كەوكەز، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند” سەرۆكی حكومەت بە هەموولا توانایەكییەوە هەوڵدەدات بۆئەوەی ژیانێكی شایستە بۆ كەس و كاری شەهیدان دابین بكرێت، بۆئەمەش وابڕیارە شەهیدانی شەڕی داعش زەوییان پێبدرێت و سوودمەندبن لەوەرگرتنی زەوی”.
ئەشقی مەلا، گووتیشی” لە سۆران كێشەی نەبوونی زەوی پێویستمان هەیە بۆئەوەی بەسەر كەس و كاری شەهیدانی دابەشبكەین، بۆیە لە هەولێر تاكو ئێستاش شەهیدانی سنووری ئیدارەی سۆران زەوییان پێدەدرێت، ئێمە دەمانەوێت لە باشترین شوێن زەوی بدرێت بەكەس و كاری شەهیدان بۆیە هەولێر باشترینە شوێنە بۆ پێدانی زەوی بە كەس و كاری شەهیدان.