تایبەت بە زاری کرمانجی
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە، موچەی ژمارەیەک وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی دابەش دەکرێت.
بەپێی ئەو خشتەی بڵاو کراوەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە موچەی مانگی 12- 2022 ی وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی دام و دەزگا نەوتییەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەش دەکرێت .
دابەش کردنی موچە لە کاتێکدایە، هێشتا حکومەتی عێراق 400 ملیار دینارەکەی بۆ تەواو کردنی موچە بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە نەکردووە .