تانیا سۆفی – زاری کرمانجی
سیناپرێس نووسیویەتی: هەرچەندە زۆرێک لە توێژینەوەکان سوودی زۆریان بۆ قاوە دەستنیشان کردووە، بەڵام لەو کەسانەی کە پەستانی خوێنیان بەرزە، خواردنەوەی زیاتر لە ٢ کوپ قاوە لە ڕۆژێکدا ئەگەری مردن بە جەڵتەی دڵ دوو هێندە زیاد دەکات.
توێژینەوەکانی ڕابردوو دەریانخستووە، کە خواردنەوەی کوپێک قاوە لە ڕۆژێکدا سوودی بۆ ئەو کەسانە دەگەیەنێت کە لە جەڵتەی دڵ ڕزگاریان بووە لە ڕێگەی کەمکردنەوەی ئەگەری مردن و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی مێشک.
هەروەها خواردنەوەی بەردەوامی قاوە سوودبەخشە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەک شەکرەی جۆری دووەم و هەندێک شێرپەنجە.
هەروەها ڕەنگە قاوە یارمەتیدەر بێت بۆ سەرکوتکردنی ئارەزووی خواردن. نیشانەکانی خەمۆکی؛ وە بێهێزی.
لە ڕاستیدا تاکە مەترسی سەلمێنراوی قاوە کافایینە کە دەبێتە هۆی زیادبوونی پەستانی خوێن و دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و لێدانی دڵ و کەمخەوی.
لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا کە زیاتر لە 18 هەزار و 600 بەشداربووی نێر و مێی لە تەمەنی 40 بۆ 79 ساڵدا گرتەوە، دەرکەوت کە خواردنەوەی 2 کوپ یان زیاتر قاوە لە ڕۆژێکدا ئەگەری مردن بە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە دوو هێندە زیاد دەکات، هەبوونی بەرزی پەستانی خوێن پەیوەندی هەیە بە بەراورد لەگەڵ ئەوانی تر خەڵک.
ئەم توێژینەوەیە یەکەم توێژینەوەیە کە پەیوەندی نێوان خواردنی قاوە و مردنی دڵ و خوێنبەرەکان، لە کەسانی تووشبوو بە بەرزی پەستانی خوێن دەستنیشان دەکات.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بەرزی پەستانی خوێن بە واتای پەستانی ١٦ لە ١٠ پەستان دێت، هەروەها پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بە خواردنی کوپێک قاوە بەبێ گوێدانە پۆلی پەستانی خوێن، هیچ زیادبوونێک لە ئەگەری مردن بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بەدی نەکراوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش توێژەران دەڵێن: ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە پێویستە خۆیان لە زۆر خواردنەوەی قاوە بەدوور بگرن.