مستەفا دۆلەمەری- بارزان:
زیاب مقداد بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی بارزان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” لە ناحیەی بارزان زیاتر لە ٪٨٥ پێوەری ئاو بەستراوە و هاووڵاتییان پابەندن بە بەستنی پێوەرەکە،”
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی بارزان ئاشکرای دەکات بەر لە بەستنی پێوەری ئاو هاووڵاتییانی ناوچەکە گلەیی زۆریان هەبوو، دەڵێت:” بەر لە بەستنی پێوەرەکە، هەمیشە هاووڵاتییان سکاڵایان دەکرد کە وەک پێویست ئاویان پێ ناگات و ناتوانن کارەکانی خۆیانی پێ ئەنجام بدەن، بەڵام لەگەڵ بەستنی پێوەری ئاو، کێشە و گرفتی هاووڵاتییان چارەسەر بووە و سکاڵاکانیش نەماون.”