زاری كرمانجی-سۆران:
ئەمڕۆ یهكشەممە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بە ئامادەبوونی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، لە هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ بە فەرمی ماستەرپلانی گەشتیاری بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران راگەیاندرا”.
هاوكات دوای سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە مانگی ئەیلولی رابردوو بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بڕیار لە بارەی ئامادەکردنی ماستەرپلانێکی گەشتیاری مۆدێرن درا.
ئەمڕۆش لە لایەن شاندێکی پسپۆر لە بوارەکە سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان کرا و بڕیار وایە لە لایەن کۆمانیایەکی بیانی ماستەرپلانەكە بە شێوازێكی مۆدیرن دیزاین بكرێت، دوای ئەوەش چەند پڕۆژەیەکی گەشتیاری بخرێنە واری جێبەجێکردن.