موڕشید برادۆستی – سیدەکان
بەرپرسی ناوەندی وەرزش و لاوانی سیدەکان، رایدەگیێنێت، بۆ زیاتر پاڵپشتی و هاندانی قوتابییان لە وانەکانیان و بە دەستهێنانی نمرەی بەرز لە قۆناخەکانی خوێندن، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەیی بەرپرسانی حکوومی و حزبی و سەربازی و مامۆستایان هەڵساین بە خەڵاتکردنی ژمارەیەک قوتابی قەزای سیدەکان .
جێگر قادر، بەرپرسی ناوەندی وەرش و لاوانی سیدەکان، دووپاتی کردەوە:” ئەو قوتابیانەی پلەی یەکەم، دووەم و سێیەمییان لە قوتابخانەی سیدەکانی بنەڕەتی تێکەڵاو لە وەرزی یەکەم بەدەستهێناوە، لە لایەن ناوەندەکەمان خەڵات کران و ئومێدی سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین”.