زاری کرمانجی – سیدەكان:
ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆڵێكی باران بارین هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و بە رێژەی جیاواز باران باریووە و لە هەندێ ناوچەی شاخاوی بەفریش باریووە.
عەبدولڕەحمان مستەفا، بەرپرسی هۆبەی كشتووكاڵی سیدەكان بە زاری كرمانجی راگەیاند:” لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، نزیكەی 14 ملیم باران لە سەنتەری قەزای سیدەكان باریووە، بەشێوەیەكی گشتی ئەمساڵ 140 ملیم باران لە سنوورەكەمان هاتووە، بە بەراورد بە ساڵەكانی رابردووش رێژەكە زۆر كەمە .
بەرپرسی هۆبەی كشتووكاڵی سیدەكان، دەڵێت:” ئەمساڵ جیا لە باران بارین كە بە رێژەیەكی كەم باریووە، تەنانەت یەك سانتیمەتریش بەفر لە سەنتەری سیدەكان نەباریووە، ئەمە لە كاتێكدایە، لە ساڵی رابردوو تائەمڕۆ 251 ملیم باران و چەند سانیتیمێك بەفر باریبوو واتە ساڵی رابردوو 110 ملیم باران لە ئەمساڵ زیاتر باریبوو .