زارى كرمانجي – سؤران :
میسال ئالووسی دامەزرێنەری حزبی ئومەی عێراقییە لە تویتەر نووسیوویەتی: سوپاس بۆ تۆ كوردستان .
لە تویتەكەی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە بارەی كوردستانەوە زیاتر دەدوێ:”ناپرسن سونەی یان شیعە، عەرەبی یا كورد، دانیشتووی كوردستانی یان گەشتیار”.
میسال ئالووسی یەكێكە لە سیاسییە دیارەكانی عێراق هەر لە تویتەكەیدا نموونەیەكی جوانی كوردستان باس دەكات و دەڵێت : “هاوڕێیەكم مارێكی ژەهراوی ترسناك پێوەی دا، بردمە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر، سەرباری ئەوەی نەخۆشخانەكە زۆر قەرەباڵغ بوو ، بەڵام كارمەندە پزیشكییەكان بە ئارامیی و لەسەرخۆیی و پیشەییەوە كاریان دەكرد و بەرپرسیارانە مامەڵەیان لەگەڵ كەیسەكە كرد.