وەرزش ـ زاری كرمانجی:
مودیستی مپامێ، یاریزانی پێشووی پاریس سانجێرمان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەكشەممە (8ـی كانوونی دووەم 2023)، یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، مودیستی مپامێ، یاریزانی پێشووی یانەكەیان و هەڵبژاردەی كامیرۆن لە تەمەنی 40 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دواییكردووە.
یاریزانە كامیرۆنییەكە لە فەرەنسا یاری بۆ هەر یەكە لە یانەكانی پاریس سانجێرمان و مارسیلیا كردووە و لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان دوو جار جامی فەرەنسای لە ساڵەكانی 2004 و 2006 بەدەستهێناوە.
ئەو یاریزانە لەگەڵ هەڵبژاردەی كامیرۆن لە 37 یاریی 3 گۆڵی تۆماركردووە و، لە ئۆلۆمپیادی ساڵی 2000 لە سیدنی مەدالیای زێڕینی بەدەستهێنا.