زاری كرمانجی :
لە ماوەی ساڵی 2022 دا لەشاری هەولێر هەروەكوو گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند حەوت هەزار و 678 تاوان ئەنجامدراون و لە كۆێ ئەو رێژەیەش تەنیا 10%ی تاوانانەكان ئاشكرانەكراون و لەژێر لێكۆڵینەوەدان.
دوێنی شەمە 7ی 1ی 2023، هۆگر عەزیز گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:” لە ماوەی ساڵی 2021 دا لەشاری هەولێر پێنج هەزار و 146 تۆمەتبار لە هەمو تاوانە جیاجیاكانی (كوشتن، دزی، ساختەكاری، ماددەی هۆشبەر، تەقەكردن، رێگریكردن،.. هتد) دەستگیر كراون، هەروەها لە ساڵی 2022 دا نۆ هەزار و 446 تۆمەتبار دەستگیركراون.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هێما بۆ ئەوەش دەكات:” لە ساڵی 2022 دا، حەوت هەزار و 678 تاوان ئەنجامدراون و لەو رێژەیەش شەش هەزار و 894 تاوانیان ئاشكراكراون، بەڵام لە ساڵی 2021دا 12 هەزار و 645 تاوان ئەنجامدراون و لەو ژمارەیەش 11 هەزار و 504 تاوانیان ئاشكراكراون”.
ئاشكرایكرد:” لە ساڵی رابردودا 88 كەس بە تۆمەتی كێشانی ماددەی هۆشبەر و بازرگانیكردن دەستبەسەركراون، 398 كەسیش بەتۆمەتی ئاژاوەگێڕی و 976 كەسیش بەتۆمەتی سواڵكردن دەستگیركراون.”
هۆگر عەزیز ئەوەشی خستەڕوو، لە 2022دا 333 تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر كراون و 582 تۆمەتباریش لە لایەن ژوری ئۆپراسیۆنی باڵای هاوبەش دەستگیركراون.