ن.ئاڤان قاسم
توێژینەوە، هزری تاکە کەسی لە بارەی دیاردەی خود و دەوروبەری و تێڕامان و پرسیارخستنە سەر نەزانراوەکان لەبوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری هتد ..
سەرهەڵدانی توێژینەوە، کە زانستێکی نوێیە پێشتر لە جیهانی ئیسلامی و ڕۆژئاوایدا نەبووە، بەهۆی پیویستی سەردەم و دروستکردنی شارەزایی و پسپۆری بوون لە بوارەکانی تری ژیان، لۆرنس ڕێد لە ساڵی (١٧٨٧) کە یەکەم ساڵبوو تێدا کۆمەڵێک کەس پێکەوە هەستاون بە دامەزراندنی یەکەم ناوەندی توێژینەوە لە جیھاندا، کە تۆماس کلارسۆن لە بەریتانیا کۆمەلەی هەڵوەشاندنەوەی بازرگانکردن بە بەندەی ئەفریقی دامەزراند، کاری بۆ ئەم ئامانجە دەکرد بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک بیروڕا و ڕاستی حاشاهەڵنەگر لە بارەی شێوەکانی نائارامیی و سەرکوتکردن و ئازاردان و بێ بەهاکردنی کەڕامەتی مرۆڤایەتی، کە کۆیلەکان لە ئەفریقا دەهێنران ڕووبەڕووی ئەشکەنجە دەبوونەوە.
گەر بپرسین تۆێژینەوە چییە؟؟
گەڕانێکی وردە کە لە لایەن توێژەر بۆ دۆزینەوەی ناوەرۆکی بابەتو پرسێک، کە لە هزر و زەینی دا بۆتە پرس و بەشاراوەی ماوەتەوە، ڕوونکردنەوە و بە شەفافییەتکردنی بابەت و دیاردەکانی ناو کۆمەڵگە.
لە جیھانی عەڕەبیدا لە بابەتی توێژینەوە خاوەنی کەمترین ناوەندی توێژینەوەیە، هەرچەندە بوونی ئەم ناوەندانە لە هەر شارستانیەتێک نیشانەی پێشکەوتن و زیندوویەتی زمان و کلتووری ئەم نەتەوەیە، بەلام بەداخەوە کە لە جیهانی عەرەبیدا هەژاری و بێ بەرهەمێکی زۆر دەبینرێت، لە بواری بەدواداچوون و گەڕان بەدوای نەزانراوەکان خاوەن کەمترین داتای تۆمارکراون لە هەڵسەنگاندنی هەرپرس و دیاردەیەکی ناو کۆمەڵگە..
جیهانی ڕۆژئاوا بەهۆی گرنگی دان بە جیهانی ئیسلامی و ئەو ڕووداوە کاریگەریانەی کە لە جیھانی ئیسلامیدا ڕوویاندەدا لە بوارەکانی سیاسی و بازرگانی و سەربازی…هتد کە هەمیشە جێگای بایەخی توێژرانی ناوەندی توێژینەوەی ئەمریکی بوون، بەتایبەت لە ساڵی ١٩٩١پاش شکستی یەکێتی سۆڤیەت و سەرقاڵبوونی ڕۆژئاواییەکان بەدوای شووناسی ئیسلام گەڵ و دەوڵەتەکەیاندا دەگەڕان.
کەواتە توێژینەوە کردەێکی وردە و هەگبەێکی پڕِاو پڕِ لە پرسی زانستی و شاراویە، مرۆڤ هەر لەسەرەتای لەدایکبوونی گەڕاوە بەدوای بۆچی ناوهزر وزەینی سەبارەت بە ژیانی خۆی و دەوروبەریی، لەگەڵ تێپەربوونی کات و پێشکەوتنی سەردەم بەشێکی زۆری پرسیارەکان وەلام دراونەوە، بەشێکیشی بە شاراوەی ماونەتەوە.