پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
لە بارەی ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازیكردن لە هەزاران زیارەتكاری ئێرانی كە بە مەبەستی بەشداریكردن لە چلەی ئیمام حسێن سەردانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكەن، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەو گەیاندنی سۆران لە سەر ئامادەكارییەكانیان زانیاری نوێی بە زاری كرمانجی دەدات و دەڵێ : “بەهۆیی هاتنی زیارەتكارانی ئێرانی لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بۆ شوێنە پیرۆز وئاینییەكانی نەجەف و كەربەلا، زیاتر لە 1100 پاس و مینی پاس ئامادەكراون بۆ گواستنەوەییان”.
بارزان میر عەلی ئاشكراشی كرد :”كۆیی پڕۆسەكە لە 50 % لەسەر گواستنەوەو گەیاندنی سۆرانە،50 % لە ئەستۆی بەڕیوەبەرایەتی گەشتیاری و تەندروستییە”.
ئەوەشی خستەڕوو:” لەرێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران بۆ تێرمیناڵی هەولێر زیارەتكاران دەگوازرێنەوەو وەك پشوو لە گەلی عەلی بەگ دەوەستن و دواتر بەرەو هەولێر و لە تێرمیناڵیش نزیكەی هەزار پاس و مینی پاس ئامادەكراوە بۆ بردنیان بۆ بەغداوە شوێنە پیرۆزەكانیان”،
بارزان میر عەلی ئەوەشی گووت:” تێچووی هەر گەشتیارێك لە رێگەی گواستنەوە لە دەروازەی حاجی ئۆمەران تا بەغدادی پایتەخت، بڕی سی هەزار دینار دیاری كراوە، هەروەها رێژەی هاتنی گەشتیارانیش رۆژانە دیار نییە بەڵام لە حەوتی بەیانی تا حەوتی ئێوارە دەبێت”.