شەهلا رەشید- زاری كرمانجی
بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی ئیدارەی سۆران، زانیاری لەبارەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی سنوورەكە دەخاتەڕوو.
ئەمیر سەلیم، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی ئیدارەی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند” دابەشكردنی نەوت لە قەزاكانی سیدەكان، چۆمان، رواندز و مێرگەسۆر تەواو بووە، هەروەها لە سۆران و ناحیەی دیانا لە 60% هاووڵاتییان نەوتیان وەرگرتووە و بەردەوامیشە”.
ئەوەشی خستەروو” رۆژێك پێش بۆمان دیاری دەكرێت كە چەند نەوتمان بۆ دێت، بەمەش جاری وا هەیە بە یەك وەجبە نەوت بەسەرزياتر له 2000 هەزار خێزان دابەش دەكرێت، هەندێ جاریش تەنها 300 خێزان وەری دەگرن، ئەمە پەیوەندی بە خەزان و كۆگای هەولێر هەیە كە چەند نەوتی تێدایە و دواتر بۆمان رەوانە دەكرێت، هەروەها لە ماوەی 48 كاتژمێری رابردوو نزیكەی 40 تانكی نەوتمان بۆ هاتووە.