ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە؛ لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووک سێ خولی مەشق و ڕاهێنانی تایبەت بە چەکی سووک و مامناوەند بۆ ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی لیوای ٣٠ی پیادەی فیرقەی ٢ی وەزارەتی پێشمەرگە کۆتاییان هات.
هاوکات؛ ئەم خولانە کە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بوون، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و سەربازیی بەشداربووان بەڕێوەچوون. لە ماوەی خولەکەدا، پێشمەرگە بەشداربووەکان بە شێوەیەکی تیۆری و کرداری مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر بەکارهێنانی چەندین جۆری چەکی سووک و مامناوەند وەرگرت.
لە ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی خولەکاندا، دوای هەڵسەنگاندنی ئەنجامەکان، بڕوانامەی دەرچوون بەسەر بەشداربوواندا دابەش کرا.


































































