ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
بەهۆی بەردەوامی کارەکانی بەستانی پێوەری زیرەک و سازدانەوەی تۆڕی کارەبا لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی، ئەمڕۆ کارەبای ژمارەیەک گەڕەکی شاری هەولێر و چەند گەڕەکێکی سۆران و شەقڵاوە بە شێوەیەکی کاتی دەپچڕێت، و بەپێی پلانی دیاریکراو دوای کاتژمێر ٥ی ئێوارە کارەبای سەرجەم ئەو ناوچانە ئاسایی دەبێتەوە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی کارەبا بڵاوی کردەوە؛ وەزارەتی کارەبا پڕۆژەی ڕووناکی ڕایگەیاند کە کارەکانی بەستنی پێوەر و نوێکردنەوەی تۆڕەکان بەردەوامن و ئەمڕۆش بەهۆی ئەو کارە تەکنیکییانەوە پێدانی کارەبا لە هەندێک ناوچە ڕادەگیرێت.
گەڕەکەکانی شاری هەولێر کە ئەم بڕانە دەیانگرێتەوە بریتین لە: کورانی ئەلبان، ڕزگاری، کرێکاران، کوردستان، بەهار، ئازادی، ماجیداوە، ڕاستی، نیشتمان، نەورۆز، ماردین، زانیاری، تەعجیل، عارەب، منارە، ژیان، تەیراوە، مستەوفی، سەڵاحەدین، کوران عەنکاوە، عەنکاوە، شۆڕش، کانی، نووسەران، کوێستان، خانەقا، سەیداوە، سێتاقان، کۆماری، ڕووناکی، و مەنتکاوە.
پڕۆژەی ڕووناکی هاووڵاتییانی دڵنیا کردووەتەوە کە تیمەکانیان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ تەواوکردنی کارەکان لە کاتی دیاریکراودا و دوای کاتژمێر ٥ی ئێوارە دۆخی کارەبا بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە.


































































