ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاوی کردەوە؛ لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێک بە درێژایی نزیکەی ٤٠٠ مەتر لە گەڕەکی هەندرێنی قەزای ناوەندی سۆران دەستی پێکرد.
کارەکانی پڕۆژەکە درێژکردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە و دانانی ئاوەڕۆ لەخۆدەگرێت، و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا کارەکانی قیرتاوکردنی شەقامەکەش دەست پێبکەن بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر بە دانیشتووانی گەڕەکەکە.


































































