زاری كرمانجی :
بەڕێوبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمەریكا ئێف دی ئەی FDA ڕەزامەندی لەسەر دەرمانێكی نوێی پەسەند كە بۆ خاوكردنەوەی نیشانەكان لە قۆناغی سوك و سەرەتایی نەخۆشی ئەلزەهایمەر بەرهەمهێنراوە.
پەسەندكردنی ئیف دی ئەی بۆ دەرمانی لێكێمبی (Leqembi) كە بە لیكانماب lecanemab)) ناسراوە، تەنها چەند ڕۆژێك دوای ئەوە دێت كە دەزگای ڕێكخستنی لە ڕاپۆرتێكی كۆنگرێسدا ڕەخنەی توندیان لێگیرا بەهۆی هەڵكردنی گلۆپی سەوز بۆ دەرمانێكی دیكەی ئەلزەهایمەر بەناوی ئەدوهێڵم ( (Aduhelmسەرەڕای ئەنجامی تاقیكردنەوەكان كە دەریدەخەن مەترسی ئاوسانی مێشك و خوێنبەربوون لێدەكەوێتەوە، بەڵام پەسەندكرا.
ڕێكخراوی FDA لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، لێكێمبی وئەدوهێڵم كە بە هاوبەشی لەلایەن كۆمپانیای ئیسای (Eisai)ژاپۆنی و بایۆجین (Biogen)ی ئەمریكییەوە پەرەیان پێدراوە، “نوێنەری پێشكەوتنێكی گرنگن لە شەڕی بەردەوامدا بۆ چارەسەركردنی كاریگەرانەی نەخۆشی ئەلزەهایمەر”.
بیلی دان لە سەنتەری هەڵسەنگاندن و لێكۆڵینەوەی دەرمان لە ئێف دی ئەی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە،” نەخۆشی ئەلزەهایمەر بە شێوەیەكی بێئەندازە ژیانی ئەو كەسانە بێتوانا دەكات كە بەدەستیەوە دەناڵێنن و كاریگەری وێرانكەری لەسەر كەسە نزیكەكانیان هەیە”.
دان وتی لێكێمبی:” نوێترین چارەسەرە بۆ بە ئامانجكردن و كاریگەری لەسەر پرۆسەی هۆییە بنەڕەتییەكانی ئەلزەهایمەر، لەبری ئەوەی تەنها چارەسەری نیشانەكانی نەخۆشییەكە بكات”.
شایانی باسە نەخۆشی ئەلزەهایمەر تێكچوونی دەمارییە كە دەبێتە هۆی تێكشكاندن و مردنی خانەكانی میشك، كە نەخۆشەكە توانای بیركردنەوە و كارامەیی هەڵسوكەوتی كۆمەڵایەتی لەدەست دەدا، و كاریگەری لەسەر توانایی دەكات كە سەربەخۆ كاربكات.
لە ئێستادا نزیكەی 6.5 ملیۆن ئەمریكی تووشی نەخۆشی ئەلزەهایمەر بوون و بە هەزاران مرۆڤی تری لەسەرتاسەری جیهان بە دەست ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێنن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز