زاری كرمانجی-سۆران
فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، پیرۆزبایی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەن و دەڵێ: لەم قۆناخەدا رێز لە دیموکراسی و دەنگی خەڵک گیراوە.
کەمێک پێش ئێستا، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، فراکسیۆنی پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دژی هیچ لایەنێکی سیاسی نییە، بەڵکو هەنگاوێکە بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە گشتییەکان.
فراکسیۆنی پارتی دەشڵێ، پیرۆزبایی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەن و جەختدەکەنەوە لەم قۆناخەدا رێز لە دیموکراسی و دەنگی خەڵک گیراوە.
هەروەها ئەوەشی خستۆوهتهڕوو؛ کاراکردنەوەی پەرلەمان لە خزمەتی تەواوی لایەنەکانی کوردستاندایە. هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی یەکگرتووی دەستوورییە و پەرلەمان سەکۆی یەکگرتنی کوردستانە.


































































