زاری كرمانجی :
ڕاوێژكارێكی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەدات كە نێچیرڤان بارزانی سەرقاڵی زەمینەسازییە بۆ رێكخستنەوەی ناو ماڵی كورد، بۆیە لەو ماوەیەدا دەستپێشخەری هەیەو دەشڵێت:”دۆستانمان داوای یەكڕیزیی ناوماڵی كوردی دەكەن”.
زیرەك كەمال ڕاوێژكاری سەرۆكی هەرێم ئاشكرایكرد كە سەرۆكی هەرێم دەستپێشخەریی هەیە، بۆ ئەوەی لایەنەكان پێكەوە كۆببنەوەو ناوماڵی كوردی یەكبخرێت، دەشڵێت :” یەكخستنی ناوماڵی كوردی زۆر پێویستەو دەستكەوتەكانمان پارێزراو دەبنو سەنگی كوردیش زیاتر دەبێت، بۆیە گرنگە كورد یەكگرتوبن، لەئێستاشدا ئامادەسازیی دەكرێت بۆ ئەوەی هەنگاوی كرداری بنرێت بۆ كۆبونەوەی لایەنەكان”.
ڕاوێژكارەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەوەش دەڵێ:” دۆستانمان لەسەر ئاستی هەرێمیو نێودەوڵەتیش بەتایبەت ئەمریكا، داوای یەكڕیزیمان لێدەكەن، بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێم پارێزراوبێتو كێشەكانمان بەیەكگرتویی لەسەر ئاستی ناوخۆییو دەرەوەش چارەسەربكەین”.