ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
کۆلێژی تەکنیکی سۆران ئاگاداری دەرچووانی قۆناغی دووەمی بەیانیان و ئێواران دەکاتەوە کە ڕۆژی ١٣ی ١١ی ٢٠٢٦ ئاهەنگی دەرچوونیان لە پارکی سامی عەبدولڕەحمانی هەولێر بەڕێوەدەچێت و داواشیان لێ دەکات لە ٧ تاوەکو ١١ی ١١ بۆ وەرگرتنی ڕۆب سەردانی هۆبەی کۆگا بکەن.
ڕاگەیاندنی کۆلێژی تەکنیکی سۆران بڵاوی کردەوە؛ ئاگاداری سەرجەم قوتابییانی دەرچووی قۆناغی دووەمی بەیانیان و ئێواران ساڵی خوێندنی 2025 – 2026 دەکەینەوە کەوا بۆ ئەمساڵ ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییان ڕۆژی 13ـی 11ـی 2026 لە شاری هەولێر پارکی سامی عەبدولرەحمان بەڕێوەدەچێت، هەر قوتابییەک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە بۆ وەرگرتنی رۆب لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 2026/11/7 تاکو ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 2026/11/11ـی 8:30 بەیانی تاکو 1:30ـی نیوەڕۆ سەردانی هۆبەی کۆگا بکەن.
تێبینی: بۆ وەرگرتنی رۆب پێویستە قوتابی دەرچوو ناسنامەی کۆلێژ و بڕی 25000 دینار وەک تامینات بۆ گەڕاندنەوەی رۆب لەگەڵ خۆی بهێنێت.


































































