مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئەگەر ناوی لەسەر لیستی هەڵبژاردنەكانی ناوەڕاستی خولدا بوایە، پارتی كۆماری سەركەوتنێكی زۆر گەورەی بەدەستدەهێنا.
ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تڕووس سۆشیاڵ) نووسیویەتی “من لەسەر لیستی هەڵبژاردن نەبووم، ئەگەر لەو لیستەدا بومایە، بە سەركەوتنێكی زۆر گەورە دەمانبردەوە.”
ئەم لێدوانەی ترەمپ لە كاتێكدایە كە ئەنجامە سەرەتایییەكان ئاماژە بە سەركەوتنی دیموكراتەكان لە چەندین كێبڕكێی گرنگدا دەكەن، لە كاتێكدا پێشتر كۆمارییەكان كۆنترۆڵی هەر دوو ئەنجوومەنی كۆنگرێسیان لەدەستدا بوو و پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكانیش هێشتا بەردەوامە.


































































